رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە چەکدانانی 30 گەریلای پەکەکە دەکات و داکۆکى له سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌کاته‌وه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت، "ئه‌مه هه‌نگاوێکى ديکه‌ى گرنگ و دڵخۆشکه‌رى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى بوو. دڵنياين ئه‌م هه‌نگاوه پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌باته قۆناغێکى نوێوه و هه‌نگاوى ديکه‌ى کرده‌يى به‌دوادا دێت که پرۆسه‌که به ئاراسته‌يه‌کى دروستدا ده‌باته پێشه‌وه."
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 11ـی تەممووزی 2025، 30 ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ئەشکەوتی جاسەنەی سنووری سلێمانی هاتنە خوارەوە و چەکەکانیان سووتاند. لە گوتارێکدا رایانگەیاند: به ئیراده‌ی ئازادی خۆمان، چه‌که‌که‌مان له‌نێو ده‌به‌ین.
بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کەجەکە و نەدیم سەڤەن، کادیری پێشکەوتووی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە راگەیێندراوی چەکداناندا رایانگەیاند: داوا لەوانە دەکەین کە بەرپرسن لە ئێش و ئازاری گه‌له‌که‌مان، رێز له مافه ره‌واکانمان بگرن و پشتیوانیی پرۆسه‌ی ئاشتی بکەن.
رێوڕەسمەکە به ئاماده‌بوونى سه‌رکردايه‌تيى ده‌م پارتى و نوێنه‌رانى هه‌رێمى کوردستان و ژماره‌يه‌ک له سياسه‌تمه‌داران و که‌سايه‌تى و ده‌زگاکانى راگه‌ياندنى تورکيا، له هه‌رێمى کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه ته‌واوى پابه‌نديمان به به‌رده‌واميى هه‌موو پشتيوانى و پشتگيرييه‌ک بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى دووپات ده‌که‌ينه‌وه. له‌م پێناوه‌دا وه‌ک هه‌ميشه ئاماده‌ين بۆ پێشکه‌شکردنى هه‌موو يارمه‌تى و ئاسانکارييه‌کى پێويست و جێبه‌جێکردنى هه‌ر ئه‌رکێک کە بکه‌وێته سه‌ر شانمان."
دەشڵێت، "پرۆسه‌ى ئاشتى له کاتێکدايه که ناوچه‌که به قۆناغ و دۆخێکى هه‌ستياردا تێده‌په‌ڕێت و له گشت لايه‌ک ده‌خوازێت هه‌موو هه‌وڵ و کۆششێک له‌پێناو سه‌رخستنى ئاشتيدا بده‌ن. له ئاشتيدا هه‌مووان براوه‌ن و سه‌رکه‌وتنى ئاشتى، خزمه‌ت به تورکيا و ته‌واوى ناوچه‌که و هه‌موو لايه‌ک ده‌کات."
هاوکات، ئاماژە بەوەش دەدات، "سوپاس و پێزانين و ده‌ستخۆشيمان بۆ جه‌نابى سه‌رۆک ئه‌ردۆغان و ده‌ستپێشخه‌رى و پشتگيرى و هه‌وڵه‌کانى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى، دووپات ده‌که‌ينه‌وه. هه‌روه‌ها به ڕێزه‌وه له ڕۆڵى به‌ڕێزان باخچه‌لى و ئۆجالان و هه‌موو ئه‌وانه ده‌ڕوانين که کار له‌پێناو سه‌رخستنى ئاشتيدا ده‌که‌ن."
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
نێچيرڤان بارزانى داکۆکى له سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌کاته‌وه
پێشوازى له‌و هه‌نگاوه‌ى ئه‌مڕۆى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) بۆ چه‌کدانان ده‌که‌ين که له رێوڕه‌سمێکدا به ئاماده‌بوونى سه‌رکردايه‌تيى ده‌م پارتى و نوێنه‌رانى هه‌رێمى کوردستان و ژماره‌يه‌ک له سياسه‌تمه‌داران و که‌سايه‌تى و ده‌زگاکانى راگه‌ياندنى تورکيا، له هه‌رێمى کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه هه‌نگاوێکى ديکه‌ى گرنگ و دڵخۆشکه‌رى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى بوو. دڵنياين ئه‌م هه‌نگاوه پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌باته قۆناغێکى نوێوه و هه‌نگاوى ديکه‌ى کرده‌يى به‌دوادا دێت که پرۆسه‌که به ئاراسته‌يه‌کى دروستدا ده‌باته پێشه‌وه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه ته‌واوى پابه‌نديمان به به‌رده‌واميى هه‌موو پشتيوانى و پشتگيرييه‌ک بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى دووپات ده‌که‌ينه‌وه. له‌م پێناوه‌دا وه‌ک هه‌ميشه ئاماده‌ين بۆ پێشکه‌شکردنى هه‌موو يارمه‌تى و ئاسانکارييه‌کى پێويست و جێبه‌جێکردنى هه‌ر ئه‌رکێک کە بکه‌وێته سه‌ر شانمان.
پرۆسه‌ى ئاشتى له کاتێکدايه که ناوچه‌که به قۆناغ و دۆخێکى هه‌ستياردا تێده‌په‌ڕێت و له گشت لايه‌ک ده‌خوازێت هه‌موو هه‌وڵ و کۆششێک له‌پێناو سه‌رخستنى ئاشتيدا بده‌ن. له ئاشتيدا هه‌مووان براوه‌ن و سه‌رکه‌وتنى ئاشتى، خزمه‌ت به تورکيا و ته‌واوى ناوچه‌که و هه‌موو لايه‌ک ده‌کات.
سوپاس و پێزانين و ده‌ستخۆشيمان بۆ جه‌نابى سه‌رۆک ئه‌ردۆغان و ده‌ستپێشخه‌رى و پشتگيرى و هه‌وڵه‌کانى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى، دووپات ده‌که‌ينه‌وه. هه‌روه‌ها به ڕێزه‌وه له ڕۆڵى به‌ڕێزان باخچه‌لى و ئۆجالان و هه‌موو ئه‌وانه ده‌ڕوانين که کار له‌پێناو سه‌رخستنى ئاشتيدا ده‌که‌ن.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان
2025/7/11
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ