رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی دەم پارتی و ژمارەیەک سیاسەتمەداری کورد کۆبووەوە. شاندەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە چاویان لە بەردەوامیی پشتگیری و هاوکارییەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە لە پرۆسەی ئاشتیدا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 11-07-2025 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازیی له شاندی سه‌رۆکایه‌تیی ده‌م پارتی و ژماره‌یه‌ک له سیاسه‌تمدارانی کورد کرد، که ئه‌مڕۆ به‌شدارییان له رێوڕه‌سمی چه‌کدانانی گرووپێکی گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - په‌که‌که‌دا، کردبوو.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا "شانده‌که سوپاس و پێزانینیان بۆ رۆڵ و هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتیدا له تورکیا ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها دووپاتیان کرده‌وه که بۆ هه‌نگاوه‌کانی داهاتوو و سه‌رخستنی پرۆسه‌که، چاویان له به‌رده‌وامیی پشتگیری و هاوکاریی به‌ڕێزیانه."
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی لە گرنگیی چڕکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کان بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی کردووەتەوە، ستايشى هه‌نگاوى ئه‌مڕۆى چه‌كدانانى گه‌ريلاكانى په‌كه‌كه‌ى كردووە، "هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ هه‌وڵه‌کانی به‌ڕێز ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆکكۆمارى توركياى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه دووپات كرده‌وه."
وەکو لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، هه‌ردوولا جه‌ختيان كرده‌وه "ئاشتى له به‌رژه‌وه‌نديى هه‌موو لايه‌ك و توركيا و ته‌واوى ناوچه‌كه‌دايه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێت هه‌مووان ته‌واوى پشتگيريى لێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو، پرۆسه‌كه زياتر ده‌باته پێشه‌وه."
له كۆتاييى ديداره‌كه‌دا شانده‌كه‌ی دەم پارتی سوپاسى نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيان كرد، بۆ ئه‌و يارمه‌تى و ئاسانكارييه‌ى له هه‌موو روويه‌كه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌چوون و سه‌رخستنى رێوڕه‌سمه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى چه‌كدانان، پێشكێشيان كردبوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ