رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی رووناک عەبدولواحید، هاوژینی سەرۆکی پێشووتری عێراق، سەرەخۆشی لە د. فوئاد مەعسووم دەکات.
ئەمڕۆ هه‌ينى، 11ـی ئابی 2023، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ د. فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆكى پێشووترى عێراق، بەبۆنەی كۆچى دوايی رووناك عهبدولواحيدى هاوسه‌رى، سه‌ره‌خۆشیی لێ‌كرد و هاوسۆزى و هاوخه‌ميى خۆى له‌گه‌ڵدا ده‌ربڕى.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان "هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خۆى و خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ببه‌خشێت."
لاى خۆيه‌وه د. فوئاد مه‌عسووم، سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌کەی بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شى له خهمياندا، ده‌ربڕى.
رۆژی هەینی، 11-8-2023، رووناک عەبدولواحید، هاوژینی د. فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق لە شاری بەغدا و لە تەمەنی 81 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. بڕیارە سبەی شەممە تەرمەکەی بهێنرێتەوە بۆ پارێزگای هەولێر و لە قەزای کۆیە بەخاک بسپێردرێت.
رووناک عەبدولواحید، لەساڵی 1942 لە شاری دیوانییەی باشووری عێراق لەدایکبووە، پەیمانگەی مامۆستایانی لە دیوانییە تەواوکردووە.
باوکی یەکێک بووە لە ئەفسەرانی سەردەمی پادشایەتی و لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر و رۆشنبیر لەدایکبووە.
ساڵی 1968 لەگەڵ فوئاد مەعسووم ژیانی هاوژینی پێکهێناوە، ئەو کات د. فوئاد نوێنەری مەلا مستەفا بارزانی بوو لە قاهیرەی پایتەختی میسر.
رووناک عەبدولواحید دایکی پێنج کچە بەناوەکانی شیرین، جوان، زۆزان، ڤیان و شیلان، هەروەها کوڕێکیشی هەبووە، کە لە تەمەنی 15 ساڵیدا کۆچی دواییکردووە.
لەساڵی 2014 تاوەکو 2018، ئەو کاتەی د. فوئاد مەعسووم سەرۆککۆماری عێراق بوو، ناسناوی خانمی یەکەمی عێراقی وەرگرت.
لەساڵی 2015 تاوەکو ساڵی 2017 سەرۆکی رێکخراوی ژنانی عەرەب بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ