لە 24 کاژێردا زیاتر لە 4000 کەس بە سیستمی دیجیتاڵی ناویان بۆ حەج تۆمارکردووە

11-08-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پڕۆسەی ناونووسینی هاووڵاتییان بۆ حەج بە شێوازی دیجیتاڵی پڕۆسەکەی زۆر خێرا کردووە. ئاماژە بەوە دەکات، "لە 24 کاژێردا زیاتر لە 4000 کەس ناویان تۆمارکردووە."
 
دوێنێ یەکشەممە، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "لەمەودوا ناوتۆمارکردن بۆ خوازیارانی حەج لە رێگەی مۆبایلەوە دەبێ و تۆمارکردنەکەش بێ بەرامبەرە."
 
رۆژی دووشەممە 11ی ئابی 2025 کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەم ساڵ ناوی حاجیان بە شێوازی دیجیتاڵی تۆماردەکرێت، ئەمەش پڕۆسەکەی زۆر خێرا کردووە.
 
ستوونی گوتی، ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت، "پێشبینی دەکەین ئەم ساڵ نزیکەی 100 هەزار کەس ناویان تۆمار بکەن."
 
پێشتر ناونووسین لە رێگەی فۆرمێکەوە بوو و بڕێک پارە وەردەگیرا، بەڵام ئێستا لە رێگەی لینکەوەیە و بێ بەرامبەرە. کاروان ستوونی دەڵێت، "لەماوەی 24 کاژێردا چوار هەزار و 101 کەس فۆرمە ئەلیکترۆنییەکەیان بۆ حەجی ساڵی 2026 پڕکردووەتەوە."
 
 
پار پشکی هەرێمی کوردستان بۆ حەج پێنج هەزار و 134 کەس بوون. بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان گوتی، "بڕیارە ئەم ساڵ پشکی عێراق لە حەج زیادبکرێت، ئەگەر زیادبکرێت، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.