وەزارەتی دارایی: بڕیارماندا بە خەرجکردنی مووچەی تەممووزی خانەنشینانی یەکەی 70

11-09-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر بڕیاری ئاوات شێخ جەناب، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی تەممووزی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 درا.
 
ئەمشەوی چوارشەممە، 11-9-2024، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لە فەیسبووکی خۆی ئەمەی بڵاوکردەوە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "تێبینی: خەرجکردنی مووچەی ئەو توێژە وەک کۆتا مانگ هاوشێوەی چەند ساڵی رابردوو لەسەر بەرپرسیارێتی وەزیری دارایی خەرجکراوە و بۆ مانگەکانی داهاتوو هەر کێشەیەک بۆ مووچەکانیان دروست ببێت کە لە گەنجینەی 2ـی سلێمانی مووچەیان بۆ خەرجدەکرێت، لە ئەستۆی بەرپرسانی ئێستا و رابردووی هێزەکانی 70یە".
 
وەزارەتی دارایی دەشڵێت، بەرپرسانی ئێستا و رابردووی هێزەکانی 70 "زیاتر لە 10 ساڵە هەماهەنگییان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە نەکردووە بۆ ئەوەی کێشەکانیان چارەسەر بکرێت، شایانی باسە بەپێی یاسای چاکسازی، پێویست بوو لە دوای مانگی 7ـی ساڵی 2020 ئەو خانەنشینانەی دۆسییەی دروستیان هەیە دۆسییەکانیان بخرایەتە سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری".
 
وەزارەتەکە باس لەوەش دەکات، تێبینییەکەیان تێبینی تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستانە "کە نابێت هیچ خانەنشینێک لە دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان مووچە وەربگرێت".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."