ئاماری وەزارەتی ناوخۆی عێراق: لە دهۆک کەمترین تاوان دەکرێت

11-09-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێت، پارێزگای دهۆک کەمترین و نەینەوا دووەم کەمترین تاوانیان لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان تێدا تۆمار کراوە.
 
محەممەد جاسم، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی ئەیلوولی 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وەزارەتی ناوخۆی عێراق مانگانە لەبارەی رێژەی تاوان لە پارێزگاکان ئاگاداریان دەکاتەوە، بەڵام ئەو زانیارییانە بۆ بڵاوکردنەوە نین و تەنیا بۆ ئەوەیە ئاگاداری رەوشەکە بن.
 
محەممەد جاسم گوتی، بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی ناوخۆ، لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، پارێزگای دهۆک کەمترین رێژەی تاوانی تێدا تۆمار کراوە و پارێزگای نەینەواش لە پلەی دووەمدایە.
 
سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا جەختی لەوە کردەوە، ئێستا رەوشی ئەمنیی پارێزگاکەیان زۆر باشە و ئەگەر هەر تاوانێکیش رووبدات، هێزە ئەمنییەکان دەتوانن تاوانباران دەستگیر بکەن.
 
محەممەد جاسم گوتی، زۆرترین رێژەی تاوان لە پارێزگاکانی باشووری عێراق تۆماردەکرێت و یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانیش بۆ شەڕ و پێکدادانی نێوان هۆزەکان و مادەی هۆشبەر دەگەڕێتەوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زۆرترین کاڵا هەناردەکراوەکان بریتین لە: کاشی، سیرامیک، شووشە، بەرهەمە پلاستیکییەکان، بەردی ئاسن، گەچ، ئامێری کشتوکاڵ، بەرهەمی پیشە دەستییەکان و سەوزە و میوە

گومرگی کرماشان: هەناردەی کاڵا لە دەروازە سنوورییەکانمانەوە کەمی کردووە

بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای کرماشان رایدەگەیێنێت، لە 10 مانگی رابردوودا هەناردەکردنی کاڵا لە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەوە بەراورد بە ساڵی رابردوو هەم لە رووی بڕ و هەم لە رووی نرخەوە کەمی کردووە.