لە باکووری کوردستان ورچ هێرش دەکەنە سەر گوندێک و سێ کەس بریندار دەکەن

11-10-2023
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ورچ هێرشیان کردە سەر گوندێکی ناوچەی قامووشانی سەر بە پارێزگای قەرسی باکووری کوردستان و سێ هاونیشتمانییان بریندارکردن.
 
رۆژی سێشەممە، 10ـی تشرینی یەکەمی 2023، ورچ هێرشیانکردە سەر گوندی سالوتێ لە ناوچەی قامووسانی سەر بە پارێزگای قەرسی باکووری کوردستان و لە ئەنجامدا سێ دانیشتووی گوندەکە بە ناوەکانی ئۆنوور چاڤور، ئەنەس چاڤوور و ئۆزگور کایا برینداربوون.
 
دوای هێرشی ورچەکان، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی قامووشان گواسترانەوە. 
 
زۆر جار لە گوندی قامووشان کە کەوتووەتە نێو ناوچەیەکی دارستانەوە، گیانداری دڕندە پەلاماری گوندنشینان و شوان دەدەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.