نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا: پێویستە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە گرنگییەوە سەیری یەکڕیزیی نێوخۆ بکەن

11-10-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا له‌ عێراق
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا له‌ عێراق
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێشوازیی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد و لە کۆبوونەوەیاندا هەردووکیان جەختیان لەوە کردەوە 'دەبێت لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە گرنگییەوە سەیری یەکڕیزیی نێوخۆ بکەن.'
 
رۆژی چوارشەممە،11-10-2023، ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا له‌ عێراق، هاتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا، لە کۆبوونەوەکەیاندا تاوتوێی چەندین پرسیان کرد و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەڕێگەی دیالۆگ و بەپێی دەستووری عێراقی فیدراڵ چارەسەربکرێن. 
 
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە، پێویستە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە گرنگییەوە سەیری یەکڕیزیی نێوخۆ بکەن. 
 
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق، هەروەها باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان ئیتاڵیا و عێراق و هەرێمی کوردستان، کار و چالاکییەکانی باڵیۆزخانەی ئیتاڵیا بەتایبەت لە بواری شوێنەوارناسیدا کرد. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."