رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و لەبارەی وردبینیکردنی ژمارەى مووچەخۆران و دەستپێکردنەوەى ناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەى بەندەرى جەیهانەوە، گفتوگۆ دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ـی تشرینی یەکەمی 2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی وردبینیکردنی ژمارەى مووچەخۆرانی هەرێم و دەستپێکردنەوەى ناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەى بەندەرى جەیهانەوە دەکات.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا دواهەنگاو و بەرەوپێشچوونەکانی وردبینیکردنی ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.
لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا وەکو لە راگەیێندراوەکەیشدا هاتووە، بابەتی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهان و دوا پەرەسەندنەکانی ئەم پرسە لە نێوان عێراق و تورکیا باس و گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی راپۆرتێک سەبارەت بە رەوشی پێكهاتەکان لە هەرێمی کوردستان. ئەمە بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی حکومەت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ