ئەردۆغان و پووتین شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسیان تاوتوێ کرد

11-10-2023
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆککۆماری تورکیا، لەگەڵ سەرۆکی رووسیا بە تەلەفۆن قسەی کرد و شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسیان تاوتوێ کرد. 
 
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا شەوی رابردوو، 10ـی تشرینی یەکەمی 2023، بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا باسیان لە "رێوشوێنەکانی رێگریکردن لە تەشەنەسەندنی گرژیی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین تاوتوێ کرا. هەروەها باس لەو هەوڵانە کرا کە دەدرێت بە ئامانجی دابینکردنی پێداویستییە مرۆییەکانی ناوچەکە".
 
ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە "مایەی نیگەرانییە شوێنەکانی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیل بکرێنە ئامانج و تورکیا بە ئەرێنیی ئەم جۆرە هەوڵانە نابینێت".
 
سەرۆککۆماری تورکیا ئەوەیشی خستەڕوو کە تورکیا بەردەوام دەبێت لەسەر هەموو هەوڵێکی بۆ دابینکردنی ئارامی لە ناوچەکەدا.
 
سەرۆککۆماری تورکیا لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانیدا بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان، چەندین پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، میری قەتەر، سەرۆکی میسر، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین، سەرۆکوەزیرانی مالیزیا و سەرۆکوەزیرانی لوبنان ئەنجامداوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.