یەکگرتوو لە کەرکووک، نەینەوا، دیالە و سەلاحەدین تەنیا یەک بەربژێری هەیە و کۆمەڵ نییەتی

11-10-2025
هەوار جەلالەدین
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە بازنەی کەرکووک، نەینەوا، دیالە و سەلاحەدین هیچ بەربژێرێکی نییە و تاوەکو ئێستاش بڕیاری نەداوە دەنگەکانی بۆ کام لایەن و بەربژێر بێت. یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیش لە سنووری ئەو چوار پارێزگایە تاکە بەربژێرێکی لە کەرکووک هەیە.
 
ئەمڕۆ شەممە، بێستوون حەمەساڵح، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردن و ئاماری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە بازنەی کەرکووک، نەینەوا، دیالە و سەلاحەدین هیچ بەربژێرێکیان نیە و تاوەکو ئێستاش بڕیاریان نەداوە کادیر و جەماوەریان ئاگادار بکەنەوە دەنگ بە کام لایەن و بەربژێر بدەن.
 
بێستوون حەمەساڵح گوتی، بڕیارە ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵ کۆببێتەوە و بڕیار لەوبارەوە بدات.
 
بە گوتەی بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردن و ئاماری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، ئەو حیزبە لە سنووری ئەو پارێزگایانە نزیکەی 10 هەزار دەنگی هەیە و چوار هەزاریان لە سنووری کەرکووکە.
 
هاوکات هێمن ئەسکەندەر، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، لە سنووری پارێزگاکانی دیالە، سەلاحەدین و نەینەوا، هیچ بەربژێرێکیان نییە و لە کەرکووکیش تەنیا یەک بەربژێریان هەیە.
 
سەرچاوەیەک لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا خۆیان یەکلایی نەکردووەتەوە کە لەو بازنانەی بەربژێریان نیە دەنگ بە کام لیست و بەربژێر بدەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی.

فراکسیۆنی دەم پارتی لە نزیک سنووری رۆژئاوای کوردستان کۆدەبێتەوە

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، بۆ سەرنج خستنەسەر پێشهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا، کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنەکەی لە شارۆچکەی نوسێبینی مێردین و لە خاڵی سفری سنوور دەکات.