بریندارێکی تەقینەوەی تانکییەکەی سلێمانی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا

11-10-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازیی سلێمانی دەڵێ، گیانلەدەستدان بەهۆی تەقینەوەی تانکییەکەی سلێمانی گەیشتە دوو کەس؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بەڵێندەرێک دەستگیرکراوە.
 
ئەمڕۆ شەممە 11-10-2025، عوسمان زێدانی، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازیی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا وردەکاریی تەقینەوەی تانکییەکەی گەڕەکی زانکۆی سلێمانی خستەڕوو و رایگەیاند: ''بەهۆی رووداوەکەوە دوو کرێکار کە لە سەربانی ماڵێکدا سەرقاڵی ئیزوگام بوون، بە تەواوی جەستەیان سووتا و یەکێکیان دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.''
 
رووداوەکە دوای نیوەڕۆی دوێنێ هەینی روویدا. بەگوتەی عوسمان زێدانی، کرێکارەکەی دیکە گەیێندرایە نەخۆشانە، ''بەڵام بەداخەوە دوای چەند کاژێرێک، بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە، ئەویش گیانی لەدەستدا.''
 
وەک سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازیی سلێمانی دەڵێ، تانکییە نەوتەکە لە نزیک ئەو شوێنە بووە کە کرێکارەکان کاریان تێدا کردووە و ''لە ئەنجامی بەرکەوتنی ئاگردا بە تەواوی تەقیوەتەوە''.
 
عوسمان زێدانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بەڵێندەرەی کرێکارەکانی بۆ کار بردووەتە سەر باڵەخانەکە، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە، ''چونکە بەرپرسیارێتیی راستەوخۆی رووداوەکەی دەکەوێتە سەر. نەدەبووایە لەو شوێنەی کار دەکرێ، تانکیی نەوت هەبێ، بەڵکو پێویست بوو کرێکارەکان ئاگاداربکرێنەوە.''
 
ئەو دوو کرێکارە ناویان محەممەد ئەسعەدی کیا و شکوروڵڵا عەلی محەممەد و خەڵکی شارەکانی سەقز و کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون.
 
تەرمەکانیان لە دادپزیشکیی سلێمانییە و تاوەکو ئێستا بۆ وەرگرتنەوەیان، تەنیا کەسوکاری محەممەد ئەسعەدی کیا لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە گەیشتوونەتە شارەکە. 
 
بەگوێرەی ئامارێک کە لەلایەن سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازیی سلێمانییەوە خرایەڕوو، لە سەرەتای ساڵی 2025ـوە 54 کرێکار لەکاتی کارکردندا لە باشووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."