شارەوانیی هەولێر: لە داهاتوویەکی نزیکدا قۆناخی سێیەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکات

11-10-2025
پەیمان محەممەد
گەڕەکی 8ـی حەسارۆک لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو
گەڕەکی 8ـی حەسارۆک لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی شارەوانیی هەولێر دەڵێ، تاوەکو ئێستا 17 هەزار پارچە زەوییان بەسەر فەرمانبەراندا دابەش کردووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، پلانیان داناوە  لە مانگی تشرینی یەکەمدا قۆناخی سێیەمی دابەشکردنی زەوی لە سنوورەکە دەستپێبکەن.
 
ئەمڕۆ شەممە 11-10-2025، کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، نزیکەی 60 هەزار فەرمانبەر ناویان بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانی گەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی زەوییان پێبدرێت.
 
کارزان هادی ئاماژەی بەوە کرد، لە قۆناخی یەکەم و دووەمی دابەشکردنی زەویدا نزیکەی 17 هەزار فەرمانبەر لە سنووری شارەوانییەکە زەوییان پێدرا؛ قۆناخی یەکەم 3 هەزار و قۆناخی دووەم 14 هەزار پارچە زەوی.
 
بەگوتەی سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، ''پلانمان داناوە لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا و هەر لە مانگی 10دا قۆناخی سێیەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەستپێبکەین".
 
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رۆژی 27-03-2024 بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە دا کە پێشتر سوودمەند نەببوون.
 
بڕیارەکە لە 28-05-2024 لە ژمارە 219ی رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاوکرایەوە.
 
رووبەری ئەو زەوییەی بۆ هەر فەرمانبەرێک تەرخان دەکرێ 200 مەتر دووجایە؛ دابەشکردنەکەش بەشێوەی تیروپشک و بەپێی سیستمی خاڵبەندی دەبێ. سێ مەرجیش دیاریکراون کە بریتین لە: ساڵانی خزمەت، ژمارەی ئەندامانی خێزان و شوێنی نیشتەجێبوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."