کۆمیسیۆن: دەنگدان پاش کاژێر 18:00 درێژ ناکرێتەوە و ئامێرەکان دەوەستن

11-10-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

7 ساڵە و سێیەم هەڵبژاردنە عێراق بە ئامێری ئەلکترۆنی هەڵبژاردن دەکات،ئامێرەکان وا پرۆگرام کراون،خۆکارانە 7ـی بەیانی کار دەکەن تاوەکو کاژێر 6ـی ئێوارەی هەمان رۆژ،پاشان دەوەستن و هیچ دەنگێک وەرناگرن .
 
ئەیسەر یاسین، بەڕێوەبەری هۆبەی مەشق و راهێنان لە لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:" ئامێرەکان 11 کاژێر کار دەکەن، 7ـی بەیانی تاوەکو 18:00 کار دەکەن و پاشان دەوەستن،واتە دوای تەواوبوونی ئەو کاتەی دیاریکراوە ئامێرەکان خۆکارانە دەوەستن .''
 
کۆمیسیۆن خەڵک ئاگادار دەکاتەوە پێش ئەو کاتەی دیاریکراوە، بچن دەنگ بدەن، چونکە بە هیچ شێوەیەک کات درێژ ناکرێتەوە و ئەلیکترۆنییە، خەڵک لەماوەی ئەو 11 کاژێرە دەتوانن دەنگ بدەن."  
 
لەبارەی هەڵەی خەڵک لە دەنگدان،  بەڕێوەبەری هۆبەی مەشق و راهێنان لە لقی هەولێری کۆمیسیۆن دەڵێ : "ئەگەر کارتی دەنگدان بە بەتاڵی جێبهێڵن یان دوو بەربژێر هەڵبژێرن، دەنگەکەیان دەسووتێت، بۆیە پێویستە دڵنیابنەوە تەنیا یەک بەربژێر یان یەک لیست هەڵدەبژێرن."
 
بەپێی زانیاری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ رووداو:" هەموو ئامێرەکان دابەشکراون بەسەر کۆگەکانی کۆمیسیۆن لە پارێزگەکاندا، 70 هەزار ئامێر لە هەموو بنکەکاندا دادەنرێن،چەند رۆژێک پێش دەنگدان دەبرێنە بنکەکانی دەنگدان و جێگیر دەکرێن.''
 
کۆمیسیۆن ئامێری یەدەگیشی داناوە بۆ جێگرتنەوەی ئەوانەی لەو رۆژەدا کارناکەن و دەڵێ هەموو ئامێرەکان بەسەر  41 هەزار وێستگەی دەنگداندا دابەش دەکرێ.''
 
بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11ی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ بکرێت، پەرلەمانی عێراق لە 329 کورسی پێکدێت، کە 320یان گشتی و 9ەکەی دیکە کۆتان؛ زیاتر لە 7000 کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردن بەربژێر کردووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە نووری عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.