تەندروستیی هەولێر: هەر کەسێک لە مەیدانی ئاژەڵان ئاژەڵ سەرببڕێت دادگایی دەکرێت

11-11-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، لە مەیدانی ئاژەڵان دەست بەسەر چوار ئاژەڵی سەربڕدراو و ئامادەکراو بۆ فرۆشتندا گیراوە، چونکە ئەوە پێچەوانەی رێنماییەکانی تەندروستییە و خاوەنەکەی رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر. بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی هەولێریش دەڵێت، "هەر کەسێک لە مەیدانی ئاژەڵان ئاژەڵ سەرببڕێت، سزادەدرێت و دەست بەسەر گۆشتی ئاژەڵەکەیدا دەگیرێت".
 
رۆژی شەممە، 11-11-2023، بەڕێوەبەرایتی گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، "ئەمڕۆ دوای بڵاوبوونەوەی کورتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە گوایە لە مەیدانی ئاژەڵان ئاژەڵی نەخۆش سەردەبڕدرێت و بە هاووڵاتییان دەفرۆشرێتەوە و بە تۆن دەبردرێن بۆ چێشتخانەکان، تیمەکانی چاودێریی تەندروستی و سەلامەتی خۆراک بە هەماهەنگی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر و پۆلیسی شارەوانی و نوێنەری ڤێتێرنەری سەردانی مەیدانی ئاژەڵانیان کرد."
 
بەپێی راگەیێندراوەکەی تەندروستیی هەولێر، "دەرکەوتووە تەنیا چوار ئاژەڵ سەربڕدرابوون و ئامادەکرابوون بۆ فرۆشتن. ئەمەش پێچەوانەی رێنماییەکانی تەندروستییە کە دەبێت ئاژەڵ تەنیا لە کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر سەرببڕدرێت، بۆیە خاوەنەکەی رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر."
 
ئەو ئاژەڵە سەربڕدراوانەی لە مەیدانی ئاژەڵان دەستیان بەسەرداگیراوە. بەپێی راگەیێندراوەکەی تەندروستیی هەولێر، گۆشتەکەیان نێردراونەتە کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر بۆ پشکنین و دڵنیابوونەوە لە تەندروستیی ئاژەڵەکان.
 
سامان سلێمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "چاودێریی تەندروستی، لەناکاو سەردانی مەیدانی ئاژەڵانیان کردووە و لەوێ بینراوە کە چوار ئاژەڵ سەربڕدراون، ئەوەش پێچەوانەی رێنماییەکانە، چونکە دەبێت ئاژەڵ تەنیا لە گوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر سەرببڕێت". 
 
بە گوتەی سامان سلێمان، "هەر کەسێک لە مەیدانی ئاژەڵان؛ ئاژەڵ سەرببڕدرێت، دەست بەسەر گوشتی ئاژەڵەکەیدا دەگیرێت و خاوەنەکەی رووبەرووی یاسا دەکرێت، چونکە ئەوە کارێکی تەندروست نییە". 
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی هەولێر گوتیشی، "ئەگەر هەر کەسێک رووبەرووی یاسا کرایەوە و دڵنیابوونەوە کە کارەکەی دووبارە ناکەتەوە و لەوبارەوە بەڵێننامەی پڕکردەوە، دوای ئەوەی پشکنین بۆ گۆشتی ئاژەڵەکەی دەکرێت و دوای دڵنیابوونەوە و تەواوبوونی پشکنینەکان،گۆشتە دەست بەسەردا گیراوەکەی دەدرێتەوە". 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."