نرخی مریشک بەرزبووەوە؛ کیلۆی گەیشتە چوار هەزار دینار

11-11-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەراورد بە سەرەتای ئەم مانگە، نرخی کیلۆیەک مریشکی زیندوو نزیکەی 30% بەرزبووەتەوە و ئەمڕۆ کیلۆی بە چوار هەزار دینار دەفرۆشرێت.
 
ئەمڕۆ شەممە، 11-11-2023، بەشدار رەشۆ، مریشکفرۆش لە گەڕەکی هەولێری نوێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "نرخی مریشک بەرزبووەتەوە و ئەمڕۆ کیلۆیەک گەیشتە چوار هەزار دینار".
 
هاوکات زانا محەممەد، فرۆشیاری مریشکی زیندوو لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کیلۆیەک مریشک دەدەنە چوار هەزار دینار.
 
سەرەتای ئەم مانگە کیلۆیەک مریشکی زیندوو لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە سێ هەزار دینار دەفرۆشرا.
 
لەبارەی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکە، بەشدار رەشۆ گوتی، مریشک لە بازاڕدا کەمە و خواستی زۆر لەسەرە؛ پێشتر تەنیا مریشکی گەورە هەناردەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکرا، بەڵام ئێستا مریشکی بچووکیش هەناردە دەکرێت.
 
دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار و نزیکبوونەوەی وەرزی سەرماش بە هۆکاری دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی مریشک دادەنرێن.
 
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، ساڵانە زیاتر لە 105 ملیۆن مریشک لە هەرێمی کوردستان گەورە دەکرێن و دەخرێنە بازاڕەوە، کە دەکاتە نزیکەی 250 هەزار تۆن گۆشتی سپی، لە کاتێکدا پێداویستیی ساڵانەی گۆشتی مریشک لە نێوخۆی هەرێمی کوردستان 146 هەزار تۆنە. ئەوەی لە پێداویستی نێوخۆش زیاترە هەناردەی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت.
 
لە هەرێمی کوردستان هەزار و 840 پەلەوەرخانە هەن، بەڵام بەشێوەی هەمیشەیی هەموویان بەرهەمیان نییە.
ژمارەی پەلەوەرخانەکان بەپێی پارێزگاکان بەم جۆرەیە.
 
- هەولێر 576 پەلەوەرخانە
- سلێمانی 727 پەلەوەرخانە
- دهۆک 344 پەلەوەرخانە
- هەڵەبجە 35 پەلەوەرخانە

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.