رووداو ئەنجامی کورسییەکانی لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

11-11-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دێسکی هەڵبژاردنی رووداو لێکدانەوەی بۆ ئەنجامەکانی دەنگدان و ژمارەی کورسیی لایەنەکان کردووە و بەگوێرەی ئەنجامی لێکدانەوەکە: پارتی زۆرترین کورسی بەدەستهێناوە دواتر یەکێتی لە ریزبەندی دووەمدایە
 
رۆژی سێشەممە، 11ی تشرینی دووەم، لەگەڵ داخرانی سندووقەکانی دەنگدان دێسکی هەڵبژاردنی رووداو بەدواداچوونی وردی بۆ ژمارەی دەنگی لایەنەکان کرد، دوای لێکدانەوەیان دەرکەوت پارتی دیموکراتی کوردستان تەنیا لە هەرێمی کوردستان 21 کورسی بەدەستهێناوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 10 کورسی، رەوتی هەڵوێستیش لە ریزبەندییەکە سێیەمە و پێنج کورسی هەیە.
 
ئەوەی سوپرایزی هەڵبژاردنەکە بوو، کەمبوونەوەی دەنگەکانی نەوەی نوێ بوو، لە هەڵبژاردنی رابردوو (2021) جووڵانەوەکە 9 کورسیی هەبوو بەڵام ئێستا 6 یانی لەدەستداوە.
 
هەڵوێست یەکەمینجارە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەشداری دەکات و بووەتە هێزی سێیەم لە هەرێمی کوردستان.
 
ژمارەی کورسیی لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان بەمجۆرەیە: 
 
کورسیی لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان (-+1)
 
پارتی دیموکراتی کوردستان: 21 کورسی
 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 10 کورسی
 
رەوتی هەڵوێست: 5 کورسی
 
جووڵانەوەی نەوەی نوێ: 3 سێ کورسی
 
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 4 کورسی
 
کۆمەڵی دادگەری: 1
 
هاوکات، ژمارەی دەنگی لایەنەکان بەپێی دەنگ، بەمجۆرەیە:
 
پارتی: 1,024,728 دەنگ
یەکێتی: 484,679 دەنگ
هەڵوێست: 152,281  دەنگ
نەوەی نوێ: 131,835 دەنگ
یەکگرتوو: 162,455 دەنگ
کۆمەڵ: 42,793 دەنگ
بەرەی گەل: 47,906 دەنگ
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.