سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لە یەکێتیی ئافرەتان دەکات

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لە رێکخراوی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکات.
 
73 ساڵ بەسەر دامەزراندنی رێکخراوی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستاندا تێدەپەڕێت. سەرۆک بارزانی دەڵێت، یەکێتییەکە "دەستكەوتێكی گرنگی خەباتی نەتەوەیی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستانە كە رۆڵێکی بەرچاو و کاریگەری هەبووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری، پاراستنی مافەکانی ئافرەتان، و بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتی کورد". 
 
سەرۆک بارزانی لەبارەی رێکخراوەکەوە دەڵێ، "بە تێکۆشانی بەردەوامی خۆی توانیویەتی دەنگی ئافرەتانی کوردستان بگەیێنێت و بەشێکی گرنگ بێت لە خەباتی نەتەوەیی و مەدەنیی گەلی كوردستان".
 
دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆک بارزانی:
 
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان، به ‌بۆنه‌ی حەفتا و سێیەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه‌ و هه‌موو ئه‌ندامانی رێکخراوه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌تان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان ده‌که‌م.
 
یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەستكەوتێكی گرنگی خەباتی نەتەوەیی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستانە كە ڕۆڵێکی بەرچاو و کاریگەری هەبووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری، پاراستنی مافەکانی ئافرەتان، و بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتی کورد. ئەم ڕێکخراوە بە تێکۆشانی بەردەوامی خۆی توانیویەتی دەنگی ئافرەتانی کوردستان بگەیێنێت و بەشێکی گرنگ بێت لە خەباتی نەتەوەیی و مەدەنیی گەلی كوردستان.
 
لەو یادەدا پێزانینم هەیە بۆ خەبات و قوربانیدانی ئافرەتانی كوردستان و ئەو ئەركەی كە لە قۆناغەكانی خەباتی گەلی كوردستان لەسەر شانیان بووە. دڵنیام یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان هەر وەك قۆناغەكانی پێشووتری خەباتی خۆی، لە داهاتووشدا لە بەرەوپێشبردنی دۆزی ڕەوای گەلەكەمان و بەرگریكردن لە ماف و داخوازییەكانی ئافرەتان ڕۆڵی پێشەنگانە دەگێڕێت.
هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم
مسعود بارزانی
11ی كانوونی یەكەمی 2025

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە ماوەی ئەو چەند رۆژەی لافاودا دوو کەس لە کەرکووک گیانیان لەدەستداوە.

شارەوانیی کەرکووک: چارەسەری لافاوەکەی شۆراو لە بەغدایە و 40 ملیار دیناری تێدەچێت

بەڕێوەبەری شارەوانیی کەرکووک رایگەیاند، هۆکاری سەرەکیی لافاوەکەی گەڕەکی شۆراو دروستکردنی خانوو بووە لەسەر رێڕەوی سروشتیی ئاو. راشیگەیاند، بەبێ پەسندکردنی پڕۆژە 40 ملیار دینارییەکە، لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە، کێشەکە چارەسەر ناکرێت.