داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینار بووە

12-01-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافییەت، داهاتی یەک هەفتەی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین زیاتر لە 8 ملیار دینار بووە، بەوەش زیاتر لە 4 ملیار زیادیکردووە بەراورد بە هەفتەی پێشتر.
 
ئەمڕۆ هەینی، ماڵپەڕی شەفافییەت بڵاویکردەوە، لە رۆژی 06ـی ئەم مانگەوە بۆ ئەمڕۆ 12ـی مانگ، داهاتی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین 8 ملیار و 232 ملیۆن و 515 هەزار و 790 دینار بووە.
 
بە گوێرەی ماڵپەڕەکە، داهاتی هەفتەیەک پێشتر و لە 30-12-2023 بۆ 05-01-2024، 3 ملیار و 600 ملیۆن و 572 هەزار و 900 دینار بووە.
 
هەفتەی رابردوو داهاتی سنوورەکە بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵەوە کەمیکردبوو، داهاتی ئەم هەفتەیەش بەراورد بە هەفتەکانی پێشتر کەمیکردووە، چونکە هەندێک هەفتە داهاتی ئەو سنوورانە گەیشتووەتە زیاتر لە 25 ملیار دینار.
 
بەگوێرەی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافییەت، داهاتی نانەوتیی ئەو سنوورانە لە ساڵی 2023دا زیاتر لە یەک تریلیۆن و 173 ملیار و  618 ملیۆن دینار بووە.
داهاتی نێوخۆ جگە لە خەرجی فەرمانگەکان، بۆ دابینکردنی ئەو کورتهێنانە خەرج دەکرێت کە بۆ پێدانی مووچە دروست دەبێت.
 
رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ماڵپەڕی شەفافییەتی راگەیاند.
 
ماڵپەڕی شەفافییەت لە هەشت بەش پێکدێت و لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتەوە سەرپەرشتی دەکرێت و دروشمی "بە سیستمکردن و دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاکانی حکومەت"ی بەرزکردووەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."