رووداو دیجیتاڵ
لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری دهۆک، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە ژنێک گیانی لەدەستدا و هاوژینەکەشی بریندارە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، ئاگرەکە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 12-01-2024 لە شوقەیەک بووە لە گەڕەکی ئێتیتێ لە شاری دهۆک؛ بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستداوە و هاوژینەکەشی 15%ـی جەستەی سووتاوە.
بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، هیچ کەس و لایەنێک ئەوانی لە رووداوەکە ئاگادار نەکردووەتەوە و زانیارییان لەبارەی هۆکاری ئاگرەکە نییە.
تاوەکو ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان هۆکاری ئاگرەکەیان نەخستووەتەڕوو.
بە گوێرەی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ساڵی 2022، حەوت هەزار و 546 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەرێمی کوردستان روویانداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ