لە کەرکووک گەنجێک لەلایەن دوو هاوڕێی خۆیەوە دەکوژرێت

12-01-2025
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە گەڕەکی واستی کەرکووک، گەنجێک دوای میوانداریکردنی لەلایەن دوو هاوڕێی خۆیەوە، دەکوژرێت.
 
عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە شەوی شەممە روویداوە. "تەرمی گەنجێک بە ناوی  (غ. س. م) تەمەن 25 ساڵ لە نێو ماڵێکدا لە گەڕەکی واستی کەرکووک دۆزرایەوە، کە شوینی دوو گوللـە بە سەریەوە بووە."
 
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ئەمڕۆ یەکشەممە قسەی بۆ رووداو کرد، گوتی، "دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی ئەو گەنجە دەستگیرکراون کە هاوڕێی کۆنی کوژراوەکە بوون، پێشتر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوانیاندا هەبووە، شەوی رابردوو میوانداری کوژراوەکەیان کردووە، دواتر دەمەقاڵێیان بووە و لەنێو ماڵدا کوشتوویانە."
 
دوو بکوژەکە هەڵهاتبوون، بەڵام بە گوتەی عامر نووری، دوای گەڕان و پشکنینی ناوچەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکران.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆلاری ئەمریکی. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

لە هەولێر سیستمی ئاڵوگۆڕی دۆلار دەگۆڕێت؛ "دۆلاری سپی" کەم دەکرێتەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی دراوی هەولێر رایگەیاند، لە ئەمڕۆ سێشەممەوە بڕیارێکی نوێ بۆ رێکخستنەوەی جۆری دۆلار لە بازاڕ جێبەجێ دەکرێت و رێژەی دۆلاری سپی لە مامەڵەکاندا بۆ 28٪ کەم دەکرێتەوە.