رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسێک لە کەرکووک لەبەردەم ماڵەکەی تەقەی لێکرا و کوژرا. بەپێی زانیارییەکان، کوژراوەکە کوڕی بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی سلێمان بەگە.
عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، ئێوارەی رۆژی 12ی ئاداری 2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 07:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی 55ی ناوچەی دۆمێزی کەرکووک تەقە لە پۆلیسێکی نەهێشتنی تاوانی ناحیەی سلێمان بەگ کرا و کوژرا.
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک گوتی، ئەو پۆلسیە کارەبای ماڵەکەی فیوزی کردووە و کاتێک چووە سرکێتی مۆلیدەکەی بەرزبکاتەوە، تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەو کەسەی کوژراوە کوڕێکی بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی سلێمان بەگە بەناوی "موعتەز عەبدولوەهاب."
عامر نووری دەشڵێت، پۆلیسی کەرکووک دەستبەجێ تیمێکی پێکهێناوە بۆ لێکۆلینەوە لە رووداوەکە و دۆزینەوەی ئەنجامدەری ئەو هێرشە.
ناحیەی سلێمان بەگ سەر بە قەزای خورماتووە و دەکەوێتە سنووری پارێزگای سەلاحەدین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ