لە سنووری زاخۆ کچێکی گەنج لەلایەن براکەیەوە کوژرا

12-05-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کچێکی گەنج بە دەستی براکەی کوژرا. پۆلیس دەڵێت تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە.
 
رووداوەکە کاژێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 12ـی ئایاری 2024) لە ناحیەی دەرکار لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەنێو ماڵی کوژراو و تۆمەتباردا روویداوە.
 
رائید ئەحمەد رەمەزان، گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "تاوانەکە بە چەکی کڵاشینکۆف کراوە و لێکۆڵینەوەمان دەستپێکردووە." 
 
تۆمەتبار و کوژراو تەمەنیان 18 ساڵی تێپەڕاندووە. رائید ئەحمەد گوتی "دەستبەجێ تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە." 
 
(ب. م. ع.) تۆمەتباری کوشتنی (ک. م. ع.)ـی خوشیێکێتی و بەگوێرەی مادەی 405 بە بڕیاری داوەر دەستبەسەرکراوە.
 
تەرمی کچەکە رەوانەی دادپزیشکی زاخۆ کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."