نێچيرڤان بارزانى: دەتوانین له‌ بوارەکانی پزيشكى و په‌روه‌رده‌ييدا سوود له‌ ئه‌زموونى ‏سه‌ركه‌وتووی ئوردن وه‌ربگرین

12-06-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ وەزیری تەندروستيی ‏ئوردن کۆبووەوە و گوتی، "هه‌رێمى كوردستان و عێراق ‏ده‌توانن له‌ هه‌ردوو بوارى پزيشكى و په‌روه‌رده‌ييدا سوود له‌ ئه‌زموونى ‏سه‌ركه‌وتووى ئوردن وه‌ربگرن." 
 
رۆژی دووشه‌ممه‌ 12-06-2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ فیراس هەواری، وەزیری تەندروستيی ‏ئوردن و شاندێکی یاوەرى كرد. 
 
له‌ ديدارێكدا كه‌ وه‌زيرانى ته‌ندروستيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یبوون، بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، باس له‌ رێكخستنى هه‌فته‌ى ‏ته‌ندروستيى كوردستانى ـ ئوردنى كرا كه‌ ئێستا له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تيشک ‏خرايه‌ سه‌ر باس و بابه‌ته‌كانى. 
 
نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هاريكارى و هاوئاهەنگی نێوان وه‌زاره‌تى ‏ته‌ندروستيى ئوردنى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد و دووپاتیكرده‌وه‌، "هه‌رێمى كوردستان و عێراق ‏ده‌توانن له‌ هه‌ردوو بوارى پزيشكى و په‌روه‌رده‌ييدا سوود له‌ ئه‌زموونى ‏سه‌ركه‌وتووى ئوردن وه‌ربگرن." 
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئوردن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى ‏و هاوئاهەنگی زياترى بوارى ته‌ندروستى و پزيشكيى نێوانيان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ‏ديداره‌كه‌ بوو. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."