کازم فارووق: مەترسی لەسەر ژیانم نەماوە

12-06-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
کازم فارووق
کازم فارووق
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

د. کازم فارووق دەڵێت، ئێستا لە ئوردنە و مەترسی لەسەر ژیانی نەماوە. دایکیشی گوتی، "دەستێکی رەش ویستی ئەم تاوانە بەرامبەر د. کازم بکات، بەڵام نەیپێکا." 
 
د. کازم فارووق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دوای ئەوەی چەندین مانگ دەرنەکەوتن، ئێوارەی رۆژی دووشەممە 12-06-2023 لە رێگەی پەیجەکەیەوە لە فەیسبووک قسەی کرد. 
 
د. کازم فارووق دەڵێت، "ئێستا لە ئوردنم و مەترسی لەسەر ژیانم نەماوە.. دیارە خوای گەورە ئەو دەستە رەشەی کە خۆی وەک فریادڕەسی خەڵک نیشانداوە نەیهێشت سڕ و نهێنییەکەی بچێتە ژێرخاکەوە.. خوای گەورە دەرفەت بدات، دوای نەشتەرگەرییەکم هەموو راستییەکان بڵاودەکەمەوە." 
 
ئەختەر ئەحمەد، دایکی د. کازم گوتی، "دەستێکی رەش ویستی ئەم تاوانە بەرامبەر د. کازم بکات، بەڵام نەیپێکا.. بەخوا ئەگەر بیپێکایە و خوانەخواستە ببووایە بە زەرەری رۆحی، ئێمەش وەکو خانەوادەی د. کازم قبووڵمان نەدەکرد.. خوای گەورە خۆشی دەفەرموێت، حەقی رۆح رۆحە." 
 
رۆژی 27ی شوباتی 2022، کازم فارووق دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد و لە دوای ئەو کاتەوە چەندین مانگ دەرنەکەوت. دواتر و لە رۆژی 27-10-2022، زوهێر فارووق، برای کازم فارووق بە رووداوی راگەیاند، "تەندروستیی کازم جێگیر نییە و بە ئامێر هەناسە دەدات." 
 
دوو رۆژ دواتر و لە رۆژی 29-10-2022، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتدەکردەوە کە لەبارەی تەندروستیی دکتۆر کازم فارووق دەگوترێن و گوتی: "هەمووی درۆ و دەلەسەیە" و ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئێستا "دکتۆر کازم لەگەڵ خێزانەکەی و دوو منداڵەکەی لە بەریتانیا دەژین". ئاماژەی بەوەش دا تاوەکو ئەوکاتە دکتۆر کازم خۆی قسە نەکات، ئەو هیچ لەبارەی تەندروستییەوە ناڵێت و گوتیشی: "دکتۆر کازم هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نەماوە." 
 
رۆژی 30-10-2022، ئەختەر ئەحمەد، دایکی دکتۆر کازم گوتی، لە دەرەوەی وڵات پزیشکەکان پێیان گوتوون "کوڕەکەتان ژەهرخواردکراوە.. هەوڵدەدەین چارەسەری بکەین." 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.