ئۆتۆمبێلێک لە لوڕستان کەوتە نێو بەنداوێکەوە و دوو کەس خنکان

12-06-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای لوڕستان، ئۆتۆمبێلێک کەوتە نێو بەنداوێک و بەهۆیەوە دوو لە سەرنشینانی خنکان.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی حوزەیرانی 2024 محەممەد قەدەمی، بەڕێوەبەری مانگی سووری لوڕستان رایگەیاند، رووداوەکە شەوی سێشەممە بووە و لە ناوچەی کەهمانی سەر بە شاری ئەلیشتەر روویداوە.
 
بە گوتەی محەممەد قەدەمی، تەرمی دوو لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنی سەر بە مانگی سوورەوە دوای حەوت کاژێر لە بەنداوەکە دەرهێندراون.
 
بەڕێوەبەری مانگی سووری لوڕستان دەڵێت، دوای دەرهێنانیان، تەرمەکان رادەستی دادپزیشکیی شاری ئەلیشتەر کراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.