وەزارەتی ناوخۆ چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی سووری دەدات

12-06-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ چەند بڕیارێکی نوێی بۆ رێکخستنەوەی دۆخی ئەو هاووڵاتییە سووریانە دەرکرد کە ماوەی مانەوەیان بەسەرچووە، کە تێیدا سزاکانیان لادەبرێت و ماوەی 60 رۆژیان پێدەدرێت بۆ نوێکردنەوەی نشینگەکانیان یان گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان.
 
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا کە رۆژی پێنجشەممە، 12ـی حوزەیرانی 2025 بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە، "لەسەر فەرمانی تایبەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیار دراوە بە لێخۆشبوون لە سزای ئەو هاووڵاتییە سووریانەی کە نشینگەیان بەسەرچووە یان هەر دەریاننەهێناوە."
 
بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، ئاسانکارییەکان سێ بژاردە لەخۆدەگرن:
 
یەکەم: ماوەی 60 رۆژی کارکردن دەدرێتە ئەو هاووڵاتییە سووریانەی کە نشینگەیان بەسەرچووە یان نیانە. دەتوانن لەو ماوەیەدا سەردانی فەرمانگەکانی نشینگە بکەن بۆ وەرگرتن یان نوێکردنەوەی نشینگەیان بۆ ماوەی یەک ساڵ و لە هەموو سزایەکی دواکەوتن دەبەخشرێن.
 
دووەم: ئەو کەسانەی نایانەوێت لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە سووریا، ئەوانیش لە سزای دواکەوتن بەخشراون. دەتوانن سەردانی فەرمانگەی نشینگە بکەن بۆ وەرگرتنی مۆری دەرچوون و راستەوخۆ لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بگەڕێنەوە.
 
سێیەم: ئەو هاووڵاتییە سووریانەی بەهۆی خراپیی باری داراییانەوە ناتوانن بلیتی فڕۆکە بکڕن، دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ گەڕانەوە لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پێشابوور. حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکی گەڕاندنەوەیان دەگرێتە ئەستۆ.
 
بەپێی فەرمانەکەی وەزارەتی ناوخۆ، فەرمان بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی نشینگە کراوە کە تیمی تایبەت پێکبهێنن بۆ ئەوەی ئاسانکاریی تەواو بۆ هاووڵاتییان بکەن و کارەکانیان بەخێرایی رایی بکەن.
 
ئەم بڕیارانە لە رۆژی یەکشەممە، 15ـی حوزەیرانی 2025ـەوە دەچنە واری جێبەجێکردنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.