سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران: شەقامی 30 مەتری لە دوایین قۆناخەکانی کارکردنی دایە

12-06-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێت، شەقامی 30 مەتریی سۆران لە دوایین قۆناخەکانی کارکردنی دایە. باسی لەوەشکرد: "بەتەواو بوونی ئەم شەقامە، قەرەباڵخیی ناو سەنتەری سۆران کەم دەبێتەوە."
 
رۆژی پێنجشەممە، 12ـی حوزیرانی 2025، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەربەستی زۆر هەبوو لەبەردەم تەواو بوونی ئەم رێگەیە، ژمارەیەک دووکانی زێدەڕۆ کەوتبوونە سەر ئەم شەقامە ئەمەش کەمێک کارەکانی دواخست، دواتر هەڵگیران."
 
بە گوتەی هەڵگورد شێخ نەجیب، تێچووی پڕۆژەکە 16 ملیار دینارە. "هەفتەی داهاتوو دەست بە قیڕتاوکردنی رێگەکە دەکرێت، دوو رۆژ دواتر بەشێکی دەکەوێتە خزمەتی هاووڵاتییان."
 
نزیکەی 8 مانگە کارکردن لە شەقامی 30 مەتریی سۆران دەستیپێکردووە. سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێت: "بەهۆی گۆڕینی دیزاینی رێگەکە تۆزێک دواکەوت، ئێستا 60٪ـی کارەکانی تەواو بووە و لە دوایین قۆناخەکانی کارکردنی دایە و پێش وەرزی زستان تەواوی رێگەکە دەکەوێتە خزمەتی هاووڵاتییان."
 
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران گوتی: "بە تەواو بوونی رێگەکە، هاتووچۆ و قەرەباڵخی لەنێو سەنتەری شاری سۆران کەمدەبێتەوە."
 
شەقامی 30 مەتری سۆران یەک بەرزە پردی تێدایە؛ 1-9-2024 دەست بە کارکردن تێیدا کرا، کۆتایی ساڵی 2025 دوایین وادەیە بۆ تەواو کردنی پڕۆژەکە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."