زانکۆی سەلاحەدین: دەرماڵەی چوار مانگی خوێندکاران بەیەکەوە دابەش دەکەین

12-07-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دەرماڵەی چوار مانگی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی 2022 و 2023 خەرج دەکرێت و خوێندکاران دەتوانن وەریبگرن.
 
رۆژی چوارشەممە، 12-07-2023، زانکۆی سەلاحەدین راگەیێندراوێکی لەبارەی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لە ژێر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەدواداچوونی پ.ی.د. کامەران یونس محەممەد ئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و بەڕێوەبەری دارایی سەرۆکایەتیی زانکۆ دەرماڵەی چوار مانگی قوتابییان بۆ ساڵی خوێندنی 2022 و 2023 بەیەکەوە دابەشدەکرێت."
 
دکتۆر کامەران یونس محەممەد ئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، دەرماڵەی مانگەکانی 10، 11 و 12ـی 2022، هەروەها مانگی کانوونی دووەمی 2023 بەیەکەوە خەرج دەکەن.
 
نزیکەی 21 هەزار خوێندکاری زانکۆی سەلاحەدین لە پاڵپشتیی دارایی سوودمەند دەبن. سەرۆکی زانکۆکە دەڵێت، "پارەکە خەرجکراوە و لە بانک کراوەتە چەک و هەفتەی داهاتوو قوتابییان دەتوانن دەرماڵەکانیان وەربگرن."
 
رۆژی چوارشەممە، 22-2-2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندیدا لەسەر بەردەوامی و خەرجکردنی زیاتر لە حەوت ملیار و 250 ملیۆن دیناری مانگانە وەک پاڵپشتی بۆ قوتابییان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزاریی بەشە ناوخۆییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2022 و 2023. 
 
بەگوێرەی بڕیارەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت، ئەو گوژمەیە ھاوشێوەی ساڵی خوێندنی 2021 و 2022ـە و لەسەر بودجەی زانکۆ و پەیمانگەکان تەرخان دەکرێت.
 
بڕی پاڵپشتییە داراییەكە 40 هەزار دینارە بۆ خوێندكارانی ناوشار و 60 هەزار دیناریش بۆ خوێندکارانی دەرەوەی شار.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."