رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە ئەحمەد زاویتەیی، بەڕێوەبەری کەناڵی کوردستان 24 دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکیان.
رۆژی شەممە، 12ـی تەممووزی 2025، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن سەرەخۆشی لە ئەحمەد زاویتەیی کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، نێچیرڤان بارزانی "هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت."
لای خۆیەوە، ئەحمەد زاویتەیی "سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده و كه‌سوكاريان بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ