ئەندازەی پارکەکانی هەولێر: هەر ماڵێک دار بچێنێت بەبێ بەرامبەر بۆی دابین دەکەین

12-08-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر دەڵێت، بۆ زیادکردنی سەوزایی هەڵمەتێکی فراوانیان لە گەڕەکەکاندا دەستپێکردووە و دار دەچێنن. بەرپرسێکیان دەڵێت، ئەو دارانەی دەچێندرێن بەرگەی گەرما و کەشی هەولێر دەگرن.
 
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتییەکە لە گەڕەکی شەهیدانی سێتاقان وەکو قۆناخی یەکەم 100 داریان لەبەردەم ماڵان، دووکان و قوتابخانەکان چاند.
 
سەروەر وەیسی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، دوای راگەیاندنی پیسبوونی هەوای هەولێر هەڵمەتی چاندنی داریان فراوان کردووە و لە چەند شەقامێکی هەولێری نوێش داریان چاندووە.
 
ئەو دارانەی ئێستا دەچێندرێن لە جۆرەکانی سیسەم و ئەلبیزان. سەروەر وەیسی دەڵێت، هەردوو جۆرە دارەکە بەرگەی گەرما و کەشوهەوای هەولێر دەگرن؛ گوتیشی، "ئەو جۆرە دارانە دەبێت لەم وەرزەدا بچێندرێن."
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر دەڵێت، هەر ماڵێک خۆی داوای دار بکات تاوەکو سێ داری بێ بەرامبەر پێدەدەن؛ گوتیشی، لە گەڕەکاندا هەر شوێنێک پێشتر بۆ دار و سەوزی دانرابێت و سەوز نەکرابێت سەوزی دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.