پارێزگاری هەولێر: زەوی بۆ پاڵاوگەکان دیاری دەکرێت

12-08-2024
سۆران حوسێن
سووتانی پاڵاوگەیەکی نایاسایی لەسەر رێگەی هەولێر - گوێڕ. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
سووتانی پاڵاوگەیەکی نایاسایی لەسەر رێگەی هەولێر - گوێڕ. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

پارێزگاری هەولێر دەڵێت، بەهۆی ئەوەی پاڵاوگەکان دەرفەتی کاریان رەخساندووە و سووتەمەنییەکەشیان پێویستیی خەڵکە، سەرقاڵی پلانێکن بۆ دابینیکردنی زەوی بۆیان لە دەرەوەی شار.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: "پاڵاوگەکان سەرچاوەی ژیانی بەشێکی خەڵکن، بەڵام نابێت بەشێک بن لە تێکدانی ژینگەی شار".
 
سەرەتای ئەم مانگە لە سنووری پارێزگای هەولێر 138 پاڵاوگەی نایاسایی هەبوون. 3ـی ئەم مانگە، ئومێد خۆشناو لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، هەموویان دادەخەن. لەبارەی بڕیارەکەوە پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ گوتی، "بڕیاری داخستنی کارگەکان وەک خۆی ماوە".
 
هەر لەبارەی پاڵاوگەکانەوە پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، بەرهەمەکەیان "سووتەمەنییە و پێویستی ژیانە. دەبێت شێوەیەک بدۆزینەوە بۆ کارکردنیان لە دەرەوەی شار، چونکە دەرفەتی کارە و سووتەمەنییەکەش پێویستیی هاووڵاتیانە. لە پلاندایە و کاری بۆ دەکرێت لە دەرەوەی شارەکان زەوییان بۆ دابینبکرێت".
 
ئومێد خۆشناو گوتی، نەوەک پاڵاوگەکان، بەڵکو موەلید، ئۆتۆمبێل، کارگە یان هەر شتێکی دیکە ژینگە پیس بکات، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ خاوەنەکەی دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."