وەزیری ناوخۆی ئێران: زیاتر لە 3 ملیۆن زیارەتکار لە سنوورەکانی وڵاتەکەمانەوە چوونەتە عێراق

12-08-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری ناوخۆی ئێران دەڵێت، یەک ملیۆن و 500 هەزار زیارەتکار گەڕاونەتەوە وڵاتەکەی. 
 
رۆژی سێشەممە، 12ـی ئابی 2025، ئەسکەندەر موئمینی، وەزیری ناوخۆی ئێران لە دەروازەی سنووریی خوسرەوی لە کرماشان رایگەیاند: "لە 17 رۆژدا سێ ملیۆن و 400 هەزار زیارەتکار لە سنوورەکانی ئێرانەوە چوونەتە عێراق و لەو ژمارەیەش یەک ملیۆن و 500 هەزار کەسیان گەڕاونەتەوە."
 
ئەسکەندەر موئمینی گوتی: "رێکارەکانی هاتووچۆکردن لە سنوورەکان بەراورد بە پار رێکخراوتر و خێراتر بوون."
 
ئەسکەندەر موئمینی ئاماژەی بەوەشکرد: "سنوورەکان لەژێر چاودێریی پۆلیس، پاسدار و پاسەوانی سنووردان و ئاسایشی تەواو هەیە و تاوەکو ئێستا هیچ کێشەیەکی بواری ئاسایش تۆمارنەکراوە."
 
چلەی ئیمام حوسێن لای شیعەکان بایەخی زۆری پێدەدرێ و ئەم ساڵ دەکەوێتە 14ـی مانگی ئاب. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە