ئەم ساڵ 35 کرێکار لە هەرێمی کوردستان لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

12-11-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی ئەو ئامارانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، ئەم ساڵ 35 کرێکار لەکاتی کارکرداندا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
 
ئەو کرێکارانەی تاوەکو ئەمڕۆ سێشەممە 12-11-2024 گیانیان لەدەستداوە زۆربەیان لە سلێمانی بوون، دوای ئەویش هەولێر، دهۆک و هەڵەبجە بەدوای یەکدا.
 
چالاک رەئووف، سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کرێکارانی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەم ساڵ لە سنوورەکەمان 20 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە، کە دووانیان لەم هەفتەیەدا بوون."
 
هەر ئەمڕۆ حەسەن رەمەزان، لێپرسراوی راگەیاندنی سەندیکاکانی کرێکاران لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەم ساڵ لە سنوورەکە 9 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەش برینداربوون.
 
حەسەن رەمەزان دەڵێت، لەو 9 کرێکارەی گیانیان لەدەستداوە حەوتیان کرێکاری نێوخۆیی و دووانیان بیانی بوون.
 
هاوکات وڵات ئۆزمانی، سەرۆکی لقی دهۆکی سەندیکای کرێکارانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەم ساڵ لە سنووری لقەکەیان پێنج کرێکار لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە.
 
لە سنووری هەڵەبجە کەمترین گیانلەدەستدانی کرێکار لەکاتی کاردا تۆمار کراوە. کارزان محەممەد، سەرۆکی لقی هەڵەبجەی سەندیکای کرێکاران ئەمڕۆ بە رووداوی گوت، ئەم ساڵ یەک کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانی لەدەستداوە.
 
ئەو کرێکارانەی گیانیان لەدەستداوە زۆرینەیان لە بواری بیناسازیدا بوون. سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان دەڵێت، "هۆکاری گیانلەدەستدان یان کەمئەندامبوونی کرێکاران کەمتەرخەمی و پابەندنەبوونی خاوەنکارەکانە و هەندێک جار کرێکارەکانیش خۆیان کەمتەرخەمن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."