رووداو دیجیتاڵ
سەنتەری هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، زیاتر لە 158 هەزار دەنگیان لەو پارێزگایەی باشووری کوردستان بەدەستهێناوە. پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەڵێت، دوو کورسییان لە کەرکووک بردووەتەوە.
رۆژی چوارشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2025 سەنتەری هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکووک بە رووداوی گوت، هێشتا ئەنجامی 15 بنکەی دەنگدان لە کەرکووک جیانەکراوەتەوە، بەڵام زیاتر لە 158 هەزار دەنگیان لە کەرکووک بەدەستهێناوە.
سەنتەری هەڵبژاردنی یەکێتی ئاماژە بەوەش دەکات، پێشبینی دەکەن دەنگەکانیان بگاتە سەرووی 175 هەزار دەنگ.
هاوکات بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دەنگەکانی پارتی لە بازنەی کەرکووک گەیشتوونەتە 58 هەزار دەنگ.
بەشی هەڵبژاردنی پارتی لە کەرکووک گوتی، بە پشتبەستن بەم ژمارەیە و بەپێی سیستمی دابەشکردنی کورسییەکان، چاوەڕوان دەکرێت دوو کورسی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەدەستبهێنێت.
بەشی هەڵبژاردنی پارتی لە کەرکووک دەشڵێت، "لە تەواوی پارێزگای کەرکووک تەنیا یەک سکاڵای فەرمی لەسەر پرۆسەکە تۆمار کراوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ