رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە هه‌ر کۆمپانیایەکی حەج و عومرە مۆڵەتی نەبێت و خەڵک ببات بۆ عومرە، له دادگه داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکەش دەڵێت، "ئەوەی خوازیارە دەتوانێت سەردان بکات و ئەگەر مەرجەکانی تێدا بێت دەتوانێت کۆمپانیا دابنێت و بەفەرمی کارەکە بکات."
رۆژی دووشەممە، 12-12-2023، به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومرەی هەرێمی کوردستان "هۆشدارییەکی" بۆ ئەو کۆمپانیا و کەسانەی عومرەکاران بۆ سعودیە دەگوازنەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "له ئه‌مڕۆوه هه‌ر كه‌سێک بەبێ بوونی مۆڵه‌تی كۆمپانیای حه‌ج و عومره هه‌ڵبستێت به گواستنه‌وه‌ی عومره‌كاران، راسته‌وخۆ له دادگه داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمارده‌كرێت."
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عەمرە، "هۆشدارییەکی تووند" ده‌داته هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مۆڵه‌تی گواستنه‌وه‌ی عومره‌كارانیان نییه و رۆژانه له تۆڕه كۆمه‌ڵاتییه‌كان بانگه‌شه‌ی بردنی خه‌ڵک بۆ سعودیه دەکەن و دەڵێت: "به‌زووترین كات واز له‌و کارەبهێنن به پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی تووندی یاسایی ده‌كرێنه‌وه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونیان له‌سه‌ر ئه‌و كاره نا یاساییه‌ی كه ده‌یكه‌ن."
لە هۆشدارییەکە، به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره هاووڵاتییان ئاگادارده‌كاته‌وه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ كه‌سانێک سه‌فه‌ری عومره نه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومریان نه‌بێت و دەڵێت: "به پێچه‌وانه‌وه له كاتی تووشبوونیان به هه‌ر كێشه و گرفتێک خۆیان به‌رپرسیارده‌بن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره به‌رپرسیار نابێت."
لەبارەی ئەو کەسانەی لەژێر ناوی مامۆستایانی ئاینی عومرەکار دەبەن بۆ سعودیە، بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، "لێره به‌دواوه نابێت ناوی مامۆستایانی ئاینی بۆ هیچ مه‌به‌ستێكی بازرگانی و بردنی خه‌ڵک بۆ عومره به‌كاربهێنن به پێچه‌وانه‌وه خۆیان به‌رپرسیاردەبن."
له كۆتاییدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، "هۆشداری تووند ده‌داته هه‌موو ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه مۆڵه‌تی فه‌رمییان هه‌یه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ک عومڕه‌كار له سعودیه گه‌شتی (تائیف و سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی جه‌ده)ـیان پێ بكه‌ن و بانگه‌شه‌ی بۆ بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وە لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێرییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت."
کاروان ستوونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بەتۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو کارە لە بەرژەوەندیی خەڵکە، بڕوا بە هیچ کەس و کۆمپانیایەک نەکەن ئەگەر نەزانن ئایا مۆڵەتی فەرمی هەیە یاخود نا، هەر کەسێکیش لەگەڵ ئەو کەس و کۆمپانیایانە بڕۆن ئەوە خۆیان بەرپرسیارن."
گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "لەمێژە لێپێچینەوە لەگەڵ هەموو ئەو کەسانە دەکەین، کە کۆمپانیایان نییە، بەڵام ریکلامی ئەوە دەکەن کە خەڵک دەبەنە سعودیە بۆ عومرە هەندێک کاتیش بە ناوی خوازراو ئەو کارە دەکەن، بەڵێننامەیان پێ پڕکراوەتەوە و وازیان لەو کارە هێناوە، بەڵام بۆ جەختکردنەوە لە رێنماییەکانمان هۆشدارییەکەمان بڵاوکردووەتەوە."
گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "تۆمارکردنی کۆمپانیا لە بەڕێوەبەراتییەکەمان زۆر ئاسانە، بەڵام ئەو کەسانەی ئەو کارانە ناکەن و بەنایاسایی خەڵک دەبەن رەنگە فەرمانبەربن یاخود نەیانەوێت باج و هەندێک رسومات بدەن، ئەگەرنا هەرکەسێک سەردانمان بکات و مەرجەکانی تێدابێت دەتوانێت کۆمپانیا دابنێت و بچێتە نێو ئەو کێبڕکێیەی لەسەر نرخی عومرە دەکرێت."
بە گوتەی کاروان ستوونی، ئەو کەسانەی بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە ئەگەر جارێکی دیکە خەڵک بۆ سعودیە ببەن دەدرێنە دادگە. گوتیشی: "ئەگەر رۆژانەش لە سۆشیال‌میدیا هەر ریکلامێک ببین لێپێچینەوە لەگەڵ خاوەنەکەی دەکرێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ