سێ مامۆستا و چالاکڤانی مافی مامۆستایان لە سەقز دەدرێنە دادگە

12-12-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی مامۆستایانی ئێران رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان لە شاری سەقزی پارێزگای سنە، تۆمەتی بێ بنەمایان داوەتە پاڵ سێ چالاکڤانی پیشەیی مافی مامۆستایان و بەو هۆیەوە دادگایی دەکرێن.
 
ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا دەڵێ، تاهیر قادرزادە، ئەحمەد قادری و سولەیمان عەبدی کە سێ مامۆستا و چالاکڤانی پیشەیی دیاری مافی مامۆستایانن لە شاری سەقز، بانگکراونەتە ئیتلاعات و تۆمەتی بێ بنەما و ناڕاستیان دراوەتە پاڵ و ئیتلاعات هەوڵ دەدات بەو تۆمەتانە لە دادگەی سەقز دۆسێی نوێیان بۆ بکاتەوە و داوای سزادانیان بکات.
 
ئەو سێ چالاکڤانە پیشەییە بە تێکدانی ئارامیی کۆمەڵگە تۆمەتبارکراون، بەڵام تاوەکو ئێستا کاتی دادگاییکردنیان پێڕانەگەیێنراوە.
 
ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی ئێران داوا دەکات، حکومەت و هێزە ئەمنییەکانی ئێران کۆتایی بە روانینی ئەمنی لەسەر چالاکی پیشەیی و پەروەردەیی بهێنن.
 
تاهیر قادرزادە، ئەحمەد قادری و سولەیمان عەبدی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی لقی سەقزی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانن. 
 
ئەو سێ هاونیشتمانییە ساڵی 2022 لەگەڵ ژمارەیەک مامۆستای دیکەی سەقز بەهۆی بەشداریکردن لە گردبوونەوە و ناڕەزایی مامۆستایان دەستبەسەرکران و دواتر ئازادکران.
 
مامۆستایانی قوتابخانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ساڵانی 2021 و 2022 چەندین جار بۆ داواکردنی داواکارییە پیشەییەکانیان گردبوونەوە و مانیان گرت. بەهۆی بەشداریکردن لەو ناڕەزایەتییانە، ژمارەیەک مامۆستا بە دەرکردن، دوورخرانەوە، خانەنشینی ناچاری یان دابەزاندنی پلەی مامۆستایەتییان سزا دراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."