لە لوڕستان دوو کەس بە گازی ماڵان خنکان

12-12-2025
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە شاری بروجێردی سەر بە پارێزگای لوڕستان، دوو کەس بەهۆی بڵاوبوونەوەی گازی ماڵان خنکان و دوو کەسی دیکەش ژەهراوی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.
 
قودرەتوڵڵا وەلەدی، قایمقامی بروجێرد رایگەیاند، رووداوەکە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە لە ڤێلایەک لە ناوچەی تەک درەختی ئەشتەرینانی شارەکە روویداوە.
 
قودرەتوڵڵا وەلەدی گوتی: "دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە، کە رووداوێکی خنکان بە گاز لە ڤێلایەک لە سنووری شاری بروجێرد روویداوە، تیمەکانی فریاکەوتن دەستبەجێ بۆ شوێنی رووداوەکە نێردران."
 
قایمقامی بروجێرد دەڵێت، "لە رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش ژەهراوی بوون، گواستراونەتەوە نەخۆشخانە و تەندروستییان ناجێگیرە."
 
بە گوتەی قایمقامی بروجێرد، هەر چوار کەسەکە پیاون و خەڵکی پارێزگای خوزستانن و بە میوانی هاتبوونە شاری بروجێرد.
 
لەبارەی هۆکاری رووداوەکەش رایگەیاند، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، رەچاونەکردنی هۆکارە خۆپارێزییەکان و رێنوێنییەکانی تایبەت بە دانانی سۆبەی گاز، هۆکار بووە.
 
ساڵانە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانیش ژمارەیەک هاووڵاتی بەهۆی گازی ماڵانەوە گیان لەدەستدەدەن، بەشێک لە هۆکاری ژەهراویبوون بە گازی ماڵان بۆ رەچاونەکردنی هۆکارە خۆپارێزییەکان دەگەڕێتەوە و بەشێکیش بەهۆی کۆنبوون و کونبوونی بۆریی گازی ماڵانەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.