رووداو دیجیتاڵ
لە بەغدا بە بۆمبی دەستی هێرشکرایە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
شوان محەممەد تەها، بەرپرسی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا بە رووداوی راگەیاند، هێرشەکە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە کراوەتە سەر بارەگای لق، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
هێرشەکە کاژێر 5:00ی بەیانی بووە و بۆمبەکە لە شەقامەکەوە فڕێدراوەتە حەوشەی لقی پێنج و رۆژنامەی تەئەخی.
تاوەکو ئێستا دیارنییە، هێرشکارەکە کێ بووە، پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
لە مانگی ئۆکتۆبەری 2020 بەشێک لە لایەنگرانی حەشدی شەعبی، ئاڵای کوردستان و بارەگای لقی 5ی پارتی دیموکراتی کوردستانیان لە بەغدا سووتاند، بەرپرسی لقی پێنجی پارتی ئەوکات بە (رووداو)ی گوتبوو، ئەوانەی بارەگاکەیان سووتاندن و خۆپێشاندانیان لەبەردەم بارەگاکەدا کرد، خەڵکی راهێنراوبوون و یەکدییان دەناسی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ