بارانبارین بەردەوام دەبێت؛ لە 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین باران لە مێرگەسۆر باریوە

13-01-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بارانبارین سبەی یەکشەممەش بەردەوام دەبێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لە 24 کاژێری رابردوودا لە هەموو باشووری کوردستان باران باریوە و زۆرترینیش لە مێرگەسۆر بووە کە زیاتر لە 84 ملیمەتر بووە.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاژێری رابردوودا و لە کاژێر 09:00ـی بەیانی دوێنێ بۆ 09:00ـی بەیانی ئەمڕۆ شەممە 13-01-2024، لە سەنتەری هەولێر 5.9 ملیمەتر باران باریوە؛ لە سلێمانی 15.2 ملیمەتر؛ لە دهۆک 20.2 ملیمەتر؛ لە هەڵەبجە 31 ملیمەتر و لە کەرکووکیش 1.4 ملیمەتر باران باریوە.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بارانبارینی 24 کاژێری رابردوو بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:
 
- پارێزگای هەولێر؛ هەولێر 5.9 ملیمەتر، پیرمام 9.8 ملیمەتر، سۆران 14.8 ملیمەتر، هیران 21 ملیمەتر، شەقڵاوە 10.4 ملیمەتر، رواندز 33.1 ملیمەتر، مێرگەسۆر 84.2 ملیمەتر، کۆیە 23 ملیمەتر، سیدەکان 22.5 ملیمەتر و لە چۆمانیش 24.2 ملیمەتر باران باریوە.
 
- پارێزگای سلێمانی؛ سلێمانی 15.2 ملیمەتر، چەمچەماڵ 6.3 ملیمەتر، دووکان 7.2 ملیمەتر، رانیە 30.8 ملیمەتر، قەڵادزێ 36 ملیمەتر، ماوەت 37 ملیمەتر، دەربەندیخان 26.2 ملیمەتر، پێنجوێن 53 ملیمەتر، چوارتا 35 ملیمەتر، سەیدسادق 16.4 ملیمەتر، قەرەداخ 55 ملیمەتر.
 
- پارێزگای دهۆک؛ دهۆک 20.2 ملیمەتر، زاخۆ 25.3، ئاکرێ 14.4 ملیمەتر، بامەڕنی 27 ملیمەتر، کانی ماسێ 35 ملیمەتر، ئامێدی 27 ملیمەتر، باتوفا 38.8 ملیمەتر، دینارتە 38.38 ملیمەتر، شێخان 17.5 ملیمەتر، بەردەڕەش 5.4 ملیمەتر، دێرەلووک 28 ملیمەتر، باعەدرێ 17 ملیمەتر، قەسرۆک 19 ملیمەتر، چەمانکێ 35 ملیمەتر، زاویتە 25 ملیمەتر.
 
- پارێزگای هەڵەبجە؛ هەڵەبجە 31 ملیمەتر، تەوێڵە 44.7 ملیمەتر، خورماڵ 33.2 ملیمەتر، بیارە 32 ملیمەتر، سیروان 19 ملیمەتر.
 
- لە کەرکووک 1.4 ملیمەتر، کەلار 4.2 ملیمەتر، مەیدان 18.4 ملیمەتر، خوورماتوو 5.2 ملیمەتر، شوان 7 ملیمەتر، کفری 5.7 ملیمەتر.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە پلەی دوێنێ. لەبارەی سبەی یەکشەممەش کەشناسی دەڵێت، "ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت؛ لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر دەبارێت".
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەک بۆ سێ پلە بەرز دەبێتەوە و بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
هەولێر؛ 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 11 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 11 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 10 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 2پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 17 پلەی سیلیزی
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.