رووداو دیجیتاڵ
چاوەڕوان دەکرێت ئەم مانگە 600 خانەنشینی نوێ لە سنووری سلێمانی بخرێنە لیستی مووچەوە و چوار مووچە پێکەوە وەردەگرن.
سەرچاوەیەک لە خانەنشینی سلێمانی بە رووداوی گوت، کاری ئەو 600 خانەنشینە تەواوبووە و لەم دوو رۆژەدا ناوی هەموویان دەخرێتە لیستی مووچەی مانگی چوارەوە و دەینێرن بۆ وەزارەتی دارایی لە هەولێر.
ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت، لیستی وەرگرتنی 12 مووچەی کۆتایی راژەش ئامادەکراوە بۆ ئەو خانەنشینانەی 25 ساڵ خزمەتیان هەیە و ناردوویانە بۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
بە گوێرەی سەرچاوەکەی خانەنشینی سلێمانی، وەزارەتی داراییش لیستی ئەو 12 مووچەیە دەنێرێت بۆ بەغدا و ئەگەر هەیە ئەم مانگە بۆیان خەرجبکرێت.
وەک سەرچاوەکەی خانەنشینی سلێمانی دەڵێت، لە ئەمڕۆوە فەرمانگەکانی سنووری سلێمانی دەست دەکەن بە ئامادەکردنی لیستی دابەشکردنی شەش مووچەی کۆکراوەی مۆڵەت و کاروباری زۆربەی ئەو فەرمانبەرانەش تەواو بووە کە مۆڵەتیان لە 180رۆژ تێپەری نەکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ