رووداو دیجیتاڵ
قایمقامی بۆکان دەڵێت، "پێشنوێژی بۆکان لە رێگەی زەنجان تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە و پاسەوانێکی گیانی لەدەستداوە."
ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئایاری 2025 خەشایار سەنعەتی، قایمقامی شاری بۆکان لە پارێزگای ورمێ رایگەیاند، "لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی زەنجان - تاران؛ عەباس ئەحمەدی، پێشنوێژی شاری بۆکان بریندار بوو و پاسەوانەکەی بەناوی مورتەزا نیعمەتزادە گیانی لەدەستدا."
لەبارەی دۆخی تەندروستیی پێشنوێژی بۆکان، خەشایار سەنعەتی گوتی، "تەندروستیی مامۆستا عەباس ئەحمەدی باشە و لە نەخۆشخانەیە."
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025، واتە لە ساڵێکدا 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
بە گوتەی محەممەد ئیسماعیل قیداری، سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی بەهەشتی لە تاران، رووداوەکانی هاتووچۆ لە ئێران دوای نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە، سێیەمین هۆکاری گیانلەدەستدانن لە ئێران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ