سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژی کوڕەکەی وەستا حەسەن کەبابچی دەرچوو

13-05-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دادگەی سلێمانی سزای لەسێدارەدانی بەسەر بکوژی کوڕەکەی وەستا حەسەن کەبابچی دا سەپاند.
 
کوڕەکەی وەستا حەسەن کەبابچی لەگەڵ برایەکیدا لە سلێمانی لە مانگی ئەیلوولی 2023 تەقەیان لێکرا و گیانی لەدەستدا. رووداوەکە دوای گیانلەدەستدانی باوکی بوو لە رووداوێکدا لە مانگی ئابی هەمان ساڵ.
 
لە ماوەی رابردوو هاوژینەکەی وەستا حەسەن باسی لەوە کردبوو، کەسێک هەڕەشەیان لێدەکات.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 13ی 5ی 2025، شادمان ئەبوبەکر، هاوژینی وەستا حەسەنی کەبابچی بە رووداوی گوت: "بکوژی شەهید رۆژ حەسەنی کوڕم، ئەمڕۆ لە دادگەی سلێمانی سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرکرد."

بە گوتەی دایکی کوژراو، "بکوژەکە مامۆستای مەشقی سەربازییە و کوڕی فەرماندەیەکی سەربازیشە."

لە چەند رۆژی رابردوودا، دایکی کوژراو لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "کەسوکاری بکوژ هەڕەشەمان لێدەکەن و پێمان دەڵێن دەبێت سوڵحی کۆمەڵایەتیمان لەگەڵ بکەن."

کۆتایی مانگی ئەیلوولی 2023، لە شاری سلێمانی دەستڕێژی گوللـە لە دوو کوڕی وەستا حەسەنی کەبابچی کرا، بەهۆیەوە رۆژ حەسەن لە دایکبووی 2002 گیانی لەدەستدا و دیلان حەسەنیش، کە لە دایکبووی 2007 بوو، بریندار بوو.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تەقاندنەوەی درۆن لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان.

ئاسایشی هەرێم: بە پێنج درۆن هێرش کراوەتە سەر سلێمانی و کۆیە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماری هێرشە درۆنییەکانی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، پێنج هێرش کراوەتە سەر چەند ناوچەیەکی جیاواز، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.