شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق: داعش لە کەرکووک خۆی رێکخستووەتەوە

13-06-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایدەگەیێنێت، سێ چەکداری داعشیان لە کەرکووک دەستگیرکردووە، یەکێکیان بەرپرسێکی ئەمنیی رێکخراوەکەیە. دەشڵێت، داعش لە کەرکووک خۆی رێکخستووەتەوە و کار بۆ "تیرۆرکردنی" ئەوانە دەکات کە سەر بە سوپا و پۆلیسن.   
 
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رۆژی سێشەممە، 13-06-2023، لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "هێزەکانی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە هەوڵی چڕی هەواڵگری و زانیاریی ورد، سێ تیرۆریستیان دەستگیر کرد کە بەپێی مادەی چواری تیرۆر لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر داواکراون و یەکێکیان لێپرسراوی ئەمنیی ناوچەکە بووە و هێزەکانی لە پارێزگای کەرکووک کاریان کردووە".
 
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەشڵێت: "بەپێی زانیاری و بەڵگەنامەکان، کەسانی لە یاسادەرچوو، هێرشی پچڕپچڕ لە دژی هێزە ئەمنییەکان دەکەن و هێزەکانیان لە کەرکووک رێکخستووەتەوە بۆ تیرۆرکردنی ئەوانەی سەر بە سوپا و پۆلیسن لە حەویجە و ریاز و مولتەقا".
 
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە، 11-06-2023 چەکدارانی داعش لە دوو قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر سەنگەری هێزە عێراقییەکان لە سنووری شارۆچکەی تەلوەرد و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. 
 
هێرشەکە بە چەکی سووک و مامناوەند ئەنجامدرا و بە هۆیەوە دوو ئەفسەر و سەربازێکی سوپای عێراق کوژراون، هاوکات چوار سەربازی دیکەش برینداربوونە و چەکدارەکانیش هەڵاتوون.  
 
ئەوانەی کوژراون بریتیبوون لە: عەبدوڵڵا حامد، پلەی موقەدەم، حەکەم کازم، پلەی مولازمی یەک و یاسر خزەیرە، سەرباز. هەر سێکیشیان خەڵکی باشووری عێراقن. بریندارەکانیش، ناویان قاید ساڵح، واسق تاهیر، فەلاح تاهیر و کەڕار حەیدەرە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.