مانگی رابردوو 187 هەزار کەس لە فڕۆکەخانەی ئامەدەوە گەشتیان کردووە

13-07-2023
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەکارخستنی فڕۆکەخانەکانی دەوڵەت سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا ئاماری حوزەیرانی 2023ی فڕۆکەخانەی ئامەدی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، مانگی رابردوو 186891 كه‌س لە فڕۆکەخانەی ئامەدەوە گەشتیان كردووه‌.
 
بەگوێرەی ئامارەکە، لە مانگی حوزەیراندا فڕۆکەخانەی ئامەد خزمەتگوزاریی پێشکێشی 186891 سه‌رنشین کردووە. هەروەها 1169 فڕۆکە گەشتیان لەم فڕۆکەخانەدا کردووە، کە 941 گەشتی ناوخۆ و 228 گەشتی دەرەوە بووە؛ 1689 تۆن باری کارگۆیش هەبووە.
 
وەکو لە ئامارەکەدا هاتووە، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 986656 کەس لە رێگەی 6723 فڕۆکە، گەشتی ناوخۆ و دەرەکییان لە فڕۆکەخانەی ئامەدەوە کردووە. هەر لەم ماوەیەدا 8318 تۆن کەلوپەلیان بە فڕۆکەکانی کارگۆ بارکردووە.
 
فڕۆکەخانەی ئامەد ساڵی 1952 کراوەتەوە. فڕۆکەخانەکە تاوەکو ساڵی 2016 سڤیل و سەربازی بوو. لەم ماوەیەدا هەشت جار نۆژەنکراوەتەوە و شەش جار فراوان کراوە، 11 کیلۆمەتر لە سەنتەری شارەوە دوورە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.