رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە نزیک بەنداوی سماقووڵی، کەسێک گیانی لەدەستدا و دووانی دیکەش بریندارن. تەندروستی دەڵێت، برینەکانیان سەختە.
رووداوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 13-07-2025، لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا لە نزیک بەنداوی سماقووڵی لە قەزای کۆیە لە پارێزگای هەولێر روویداوە.
هاوکار عەلی، گوتەبێژی تەندروستی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمبوڵانس نێردراوە بۆ شوێنی رووداوەکە، کە کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو برینداریش هەن، برینەکانیان سەختە".
بە گوتەی هاوکار عەلی، هەر سێ قوربانییەکە لە نەتەوەی عەرەبن.
بریندارەکان و تەرمی قوربانییەکە براونەتە قەزای کۆیە و پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی کردووەتەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ