پۆلیسی هەولێر: کوڕێک دەستگیر کرا 150 هەزار دۆلاری لە باوکی دزیبوو

13-08-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلسیی هەولێر دەڵێت، بە تۆمەتی دزینی 150 هەزار دۆلار لە باوکی، گەنجێکیان دەستگیر کردووە. ئاماژە بەوەش دەکات، گەنجەکە تەواوی پارەکەی لە قوماری ئەلیکترۆنیدا دۆڕاندووە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر شەوی سێشەممە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، تۆمەتبارەکە هەڵاتبوو بۆ ئێران و دواتر بە "پلانێکی تایبەت و لە رێگەی تەکنیکی کارکردنی خۆمانەوە توانیمان بیگەڕێنینەوە هەرێمی کوردستان."
 
بەگوێرەی پۆلیسی هەولێر، "تۆمەتبارەکە دانی ناوە بە تاوانەکەیدا  کە جارێک بڕی 30 هەزار دۆلار (3 دەفتەر)ـی لە شوێنی کارکردنی باوکی دزیوە. جارێکی دیکەش 120 هەزار دۆلار (12 دەفتەر)ـی هەر لە باوکی دزیوە."
 
لە راگەیێندراوەکەدا پۆلیس دەڵێت، تۆمەتبارەکە تەواوی پارەکەی لە رێگەی قوماری ئەلیکترۆنییەوە دۆڕاندووە.
 
تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر زیندانیکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند سەر مانگایەک لە سۆران کە بۆ قوربانی ئامادەکراون.

رێنمایی یەکێتیی زانایان لەبارەی قوربانیکردن؛ "دەبێ ئاژەڵەکە بێ عەیب بێت"

یەکێتی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان مەرج و رێنماییە شەرعییەکانی بۆ ئەنجامدانی قوربانی لە جەژن دا راگەیاند و هۆشداری دەداتە هاونیشتمانیان کە هەر ئاژەڵێک عەیبدار و نا تەندروست بێت، وەک قوربانی قبووڵ ناکرێت.