پارێزەری سکاڵاکاری شاسوار عەبدولواحید دەڵێت، بە 6 مانگ زیندانیکردنی رازین

13-08-2025
ئەرکان عەلی
ئەرکان عەلی
نەوەی نوێ دەڵێت، بڕیارەکە سیاسییە و دادگە دەڵێت یاساییە.
نەوەی نوێ دەڵێت، بڕیارەکە سیاسییە و دادگە دەڵێت یاساییە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ دژی بڕیاری دادگەی سلێمانی بۆ دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید لەبەردەم بارەگای سەرەکییان ناڕەزایەتییان دەربڕی و دەڵێن، بڕیارەکە سیاسییە.
 
کوردەوان جەمال، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، "کاک شاسوار بە نائامادەیی خۆی سزا دراوە، بۆیە ئەمڕۆ پارێزەرەکەی تانەی لەو بڕیارە داوە و بابەتەکە ئەگەر سیاسی نییە، بۆ 6 ساڵە جێبەجێ نەکراوە؟"
 
دەستگیرکردنی سەرۆکی نەوەی نوێ لەسەر سکاڵای پەرلەمەنتارێکی جیابووەوەی جووڵانەوەکە بووە، لەساڵی 2019، پارێزەری سکاڵاکار دەڵێت  سزای 6 مانگ بەندکردن رازین.
 
دانا نووری، پارێزەری سکاڵاکارەکە دەڵێت، "ئەو سکاڵایە، یەکەم دۆسیەی سزایی جوڵاو بوو لەسەر تۆمەتبار، سزاکەشی مامناوەندە، بەڵام سکاڵاکار پێی رازییە".
 
جێگری سەرۆکی دادگەی سلێمانی دەڵێت، سزادانى شاسوار عەبدولواحید لەسەر بابەتی یاساییە و پەیوەندیی بە سیاسەتەوە نییە.
 
دادوەر سەڵاح حەسەن، جێگری سەرۆکی دادگەی سلێمانی دەڵێت، "لە ساڵی 2021،2022،2023،2024،2025 بەردەوام ئاگاداری بۆ ئامادەبوونی تۆمەتبار رۆشتووە و هەتا سزاکەشی بۆ نێردراوە، بەڵام ئامادە نەدەبوو، بۆیە دادگە بە نائامادەیی خۆی بڕیاری دا و دەوڵەت لەسەر ئەرکی خۆی پارێزەری بۆگرت".
 
ئەمڕۆ دادگەی کەتنی سلێمانی یەکەم دادبینی ئاشکرای شاسوار عەبدولواحیدی بۆ 21ـی ئەم مانگە دواخست.
   

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."