رێخکەری سەنتەری میترۆ: کاک بافڵ پێیگوتم ئاگاداری دۆسیەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید نییە

13-08-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

رێکخەری سەنتەری میترۆ دەڵێت، ئەمشەو پرسیاری دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدی لە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە، بەڵام گوتوویەتی، "بۆ پرسیار لە من دەکەی؟ من ئاگادار نیم."
 
رۆژی چوارشەممە، 13ـی ئابی 2025، رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمشەو لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی دیکەماندا لە مەراسیمی ناساندنی کۆنسووڵی نوێی ئەمریکا چاومان بە کاک بافڵ تاڵەبانی کەوت، چەند پرسیارێکمان لێیکرد و یەکێک لە پرسیارەکانمان پەیوەندیی بە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدەوە هەبوو."
 
بە گوتەی رەحمان غەریب، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وەڵامی پرسیارەکەیدا سەبارەت بە کەیسی سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ گوتوویەتی: "من ئاگام لە کەیسی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید نییە، بۆ پرسیار لە من دەکەن؟"
 
رێکخەری سەنتەری میترۆ گوتی: "ئەمشەو کاک قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسوولیش لە مەراسیمەکە ئامادەبوون."
 
دوێنێ سێشەممە، 12-8-2025 کاژێر 10:00ـی شەو، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، دەستگیر کرا.
 
د. مونا یاقوو، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ بە رووداوی گوت: "سەردانی سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێم لە زیندان کردووە، تەندروستیی زۆر باشە و رێگە بە کەسوکاریشی دراوە سەردانی بکەن."
 
د. مونا یاقوو گوتی: "شاسوار عەبدولواحید خۆی دووپاتیکردەوە کە مامەڵەی باشی لەگەڵ دەکرێت و لەسەر هەندێک بابەتی یاسایی دەستگیر کراوە."
 
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ، رێبوار عەبدولڕەحمان، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، دۆسیەکەی شاسوار عەبدولواحید "سیاسییە و یاسایی نییە"؛ گوتیشی: "ئەم دۆسیەیە لە بەرامبەر بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی سەرۆکی جووڵانەوەکەمانە کە تێیدا ئاماژەی بەوە داوە، ئەگەر تاوەکو هەفتەی داهاتوو ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ بەغدا واژوویان کردووە جێبەجێی نەکەن، کە تایبەتە بە رادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوتی، ئەوا نەوەی نوێ هەڵوێستی دەبێت."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی نەوتی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سامانە سرووشتییەکان: 601 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە. بەرپرسێکی نەوت و کانزاکان دەڵێت، ئەوەی دابەشکراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بووە و قۆناخی دواتر لە سەنتەری پارێزگاکان دابەش دەکرێت.