لە رۆژی دەنگداندا دوو وێستگەی VIP دادەنرێن و یەکێکیان لە هەولێرە

13-10-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە دەنگدانی گشتی دا بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوو وێستگەی دەنگدانی VIP  دەکرێتەوە، یەکێکیان لە هەولێر دەبێ.
 
رۆژی 9ـی 11ـی 2025 دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و 11ـی 11ـی 2025 دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت، لە دەنگدانی تایبەتدا لە هێزە ئەمنییەکان، نەخۆش، کارمەندانی تەندروستی، زیندانییان دەنگ دەدەن، لە دەنگدانی گشتیشدا خەڵکی ئاسایی دەنگ دەدەن، هەمان رۆژی دەنگدانی گشتی دوو وێستگەی VIP دادەنرێت، یەکێکیان لە هەولێر دەبێ.
 
رۆژی دووشەممە، 12ی تشرینی یەکەمی 2025، نەبەرد عومەر، سەرۆکی دەستەی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە یەکێک لە هۆتێلەکانی هەولێر، وێستگەیەکی دەنگدانی VIP دەکرێتەوە، کاتی دەنگدانی وەکو خۆیەتی لەو وێستگەیە و لە کاژێر 07:00ـی بەیانی تاوەکو 18:00ـی وێستگەکە کراوە دەبێ بۆ دەنگدان."
 
وێستگەکە تایبەت دەبێت بە بەرپرسانی حکومەت و پارتە سیاسییەکان و بەرپرسانی باڵا بەتایبەت لە لە بەڕێوەبەری گشتییەوە بۆ باڵاتر ودەتوانن دەنگی تێدا بدەن، بەڵام وێستگەی (VIP) جیاوازی لەگەڵ وێستگەکانی دیکەی دەنگدان نییە، هەمان کاخەزی دەنگدان و کەرەستە و ئامێری تێدا دەبێت".
 
لەم هەڵبژاردنەدا دەنگدەران دەبێت بەپێی بازنەکانی خۆیان دەنگ بدەن، بەڵام بۆ وێستگەی VIP بەمشێوەیە نییە، چونکە وەکو نەبەرد عومەر دەڵێ : "ئەو کەسانەی لەو وێستگە VIP دەنگ دەدەن، بازنەی دەنگدانیشیان هەولێر نەبێ دەتوانن دەنگ بدەن، دەنگەکانیان دەنێردرێتەوە بۆ  بازنەکەی خۆیان لە پارێزگایەکی دیکە .''
 
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لە 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت، دەنگدان بە سیستمی ئەلیکترۆنی و لە رێگەی کارتی بایۆمەترییەوە دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.